مردوه‌كانیان ده‌ردێنن و جل و به‌رگی نوێیان له‌به‌ر ده‌كه‌ن

له نه‌ریتێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌دا، هۆزی تۆرگا له ئه‌نده‌نوسیا وه‌كو رێزێك له مردوه‌كانیان، له گۆڕه‌كانیان ده‌ریان دێنن و جل و به‌رگی نوێ و جوانیان له‌به‌ر ده‌كه‌ن.
به‌ڕای ئه‌وان مردن كۆتایی ژیان نییه، به‌ڵكو ده‌سپێكێكی نوێی ژیان كردنه، بۆیه هه‌موو ساڵێك له گۆڕه‌كانیان ده‌ردێنن و ده‌یان شۆن و جل و به‌رگی نوێیان له‌به‌ر ده‌كه‌ن.

ئه‌و نه‌ریته نیشاندانی سۆز و خۆشه‌ویستی و وه‌فایه بۆ مرده‌وه‌كانیان، شوێنی ئه‌سپارده‌كردنیشیان ئه‌شكه‌وته‌كانن، چونكه به‌ڕای خۆیان له ژێر زه‌وی خۆڵكردن به‌سه‌ریدا بێڕێزیه به مردوو.

كه‌س و كاری مردوه‌كان جگه له‌وه‌ش په‌یكه‌ریان بۆ دروستده‌كه‌ن، كه به‌های هه‌ر یه‌كێكیان نرخی ده‌گاته هه‌زار دۆلار، له‌گه‌ڵ مرد‌وه‌كانیشیان قوربانی ده‌كه‌ن و به‌شی زۆری گۆشته‌كه‌ش به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
هۆزی تۆراگا له باشوری درووگه‌ی سالاویسی له ئه‌نده‌نوسیا نیشه‌جێن