سوود و زیانەکانی ریش تاشین بە گوێزان

K24 - هەولێر
گوێزان، کۆنترین کەرەستەی ریش تاشینە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 5 سەدە پێش زاین، سەرەڕای هاتنی چەند ئامێرێکی دیکەی پێشکەوتوو، بەڵام گوێزان تا ئێستاش بەکاردێت.
لە بابەتێکی وێبسایتی "وێبتێب"، ئاماژە بە سوود و زیانەکانی ریش تاشین بە گوێزان کراوە.
سوودەکانی:
- بەراورد بە کەرەستە و ئامێرەکانی دیکەی ریشتاشین، نرخەکەی هەرزانە
- بە ئاسانی و بە خێرایی مووەکان لێدەکاتەوە
- ئازاری نییە و کاریگەرە و دەتوانیت جگە لە ریش بۆ لێکردنەوەی مووی بەشەکانی تریش بەکاریبهێنیت

زیانەکانی:
- کاریگەری لاوەکی هەیە وەک هەوکردن و تێکچوونی پێست.
- مووەکان خێرا گەشە دەکەنەوە
- مووەکان چڕ و زبر دەکەن
چۆنێتی خۆپاراستن لە کاریگەرییە لاوەکیەکان:
- بەکارهێنانی کرێمی ریش تاشین
- بە هێواشی تاشینی مووەکان و پەلە نەکردن لەکاتی ریش تاشیندا
- بەکارهێنانی گوێزانی خاوێن و نوێ