روسیا كۆمپانیای فه‌یسبووكی به 27 ملیۆن دۆلار سزادا
حكوومه‌تی روسیا سزایه‌كی دارایی به بڕی 27 ملیۆن دۆلار به‌سه‌ر كۆمپانیای مێتا، فه‌یسبووكی پێشتر سه‌پاند، به‌هۆی سڕینه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی هه‌ندێك داتا، مۆسكۆ ئه‌و هه‌نگاوه به سه‌ر پێچی یاسایی
ناوده‌بات، 98 ملیۆن دۆلاریشی سزای كۆمپانیای Alphabet دا، كه به دایكی كۆمپانیای گوگڵ داده‌نرێت، به‌هۆی شكست هێنانی له لادانی ناوه‌رۆكێكی قه‌ده‌غه‌كراو، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین سزایه.
ڕوسیا فشار دەخاتە سەر گووگڵ و کۆمپانیا بیانیەکانی تری ئینتەرنێت بۆ پابەندبوون بە یاسا توندە زۆرەکانی لەسەر ناوەڕۆکی قەدەغەکراو و خۆماڵیکردنی داتاكان، پێشتر سزاكان کەمتر لە یەک ملیۆن دۆلار بوون.