لە رووداوێکی هاتووچۆدا 2 کەس گیانیان لەدەستدا

دوو ئۆتۆمبێل پێکیانداداوە
وێنەی ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی پێکیانداداوە
وێنەی ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی پێکیانداداوە

K24 - گەرمیان

 لەسەر رێگای کەلار – پەروێزخان، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەری هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ شەممە 25/12/2021، لەسەر رێگای کەلار - مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (توێتا لاندکرۆزەر و بارهەڵگر) پێکیاندا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا، هەر دووکیان لەناو ئۆمبێلی لاندکرۆزەرەکەدا بوون. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە بەڕەگەز عەرەبن".

لە راگەیەندراوی هاتووچۆی گەرمیان ئاماژە بەوەشکراوە: "رووداوەکە بەشێوەیەک بووە ئۆتۆمبێلی جۆری لاندکرۆزەر بە ئاراستەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان رۆشتووەو ئۆتۆمبێلی جۆری بارهەڵگر بەپێچەونەوە لە نزیک گوندی (حەوش کوڕو) پێکیانداداوە. لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردوە بە مەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە".

وێنەی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان
وێنەی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان
وێنەی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان
وێنەی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان