کۆرپەیەک لە سکی دایکیدا نەشتەرگەری دەرهێنانی گرێی شێرپەنجەیی بۆ کرا

K24 - هەولێر:
لەکاتێکا کە کۆرپەکە هێشتا لە سکی دایکیدایە، تیمێکی پزیشکی لە ئەمەریکا بە سەرپەرشتی پزیشکێکی سعودی گرێیەکی شیرپەنجەیی لە دڵی کۆرپەیەکە دەردەهێنن.
تویتەری فەرمی کلینیکی کلیڤلاندی منداڵان رایگەیاند، تیمێکی پزیشکی بە سەرپەرشتی پزیشکێکی سعودی بەناوی "هانی ناجم" نەشتەرگەرییەکی دەرهێنانی گرێی شێرپەنجەیان بۆ کۆرپەلەیەك ئەنجام دا، کە هێشتا لە سکی دایکیدا بوو.
سام درینون، دایکی کۆرپەکە لە هەفتەی 25 ـەمینی دووگیانیدا بۆی دەرکەوت کە دڵی منداڵەکەی گرێی شێرپەنجەیی هەیە پێویستە بە زووترین کات نەشتەرگەری بۆ بکرێت.
A multidisciplinary team has successfully performed a challenging fetal surgery to remove an intrapericardial teratoma that posed imminent lethal risk to a nearly 27-week-old fetus. https://t.co/WSbV7MUolE
— Cleveland Clinic Children’s (@CleClinicKids) December 22, 2021
خۆشبەختانە نەشتەرگەرییەکەی بە سەرکەوتووی ئەنجامدرا و کۆرپەکە لە سکی دایکیدا هێڵدرایەوە، 10 هەفتە دوای نەشتەرگەرییەکە کۆرپەکە دووبارە نەشتەرگەری بۆ کرایەوە، بەڵام ئەمجارە نەشتەرگەریەکەی بۆ لەدایکبوون بوو.

H.H