ڤاكسینێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و وڵاتانه به‌رهه‌مێندرا
K24 – هەولێر
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكرده‌وه، نۆیه‌م جۆری ڤاكسینی باوه‌ڕپێكراوی دژ به كۆڤید19 كه‌وته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه.
سایتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، جۆری CovovaxTM ڤاكسینی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌وته بازاڕه‌كانی جیهان، كه له لایه‌ن په‌یمانگه‌ی (ئه‌مساڵ)ـی هیندی به‌رهه‌مهێندراوه و كۆمپانیای نونوفاكس پاڵپشتی لێكردووه.
ته‌ندروستی جیهانی جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و ڤاكسینه بۆ ئه‌و وڵاتانه به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، كه دۆخی داراییان خراپه.
ماریانجێلا سیما‌و، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌رمان له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، له ئێستادا ڤاكسین تاكه چاره‌سه‌رییه بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا. ده‌شڵێت:"ئه‌م ڤاكسینه تازه‌یه‌ی هیند خرایه لیستی ڤاكسینه باوه‌ڕپێكراوه‌كانی جیهان، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژ به كۆڤید19 له جیهاندا به‌رز بێته‌وه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی ته‌ندروستی جیهانی گوتی: له كۆی 41 وڵاتی هه‌ژار له جیهاندا رێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینی گه‌یشتووه‌ته %10، له‌به‌رامبه‌ردا له كۆی 98 وڵاتی خاوه‌ن ئابووری به‌هێز به رێژه‌ی %40 ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
ئه‌و ڤاكسینه هیندییه نوێیه، كۆمپانیای نوفافاكسی هیندی به‌رهه‌میهێناوه، هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی دیكه دوو ژه‌م ده‌درێت، له پله‌ی گه‌رمی8 پله هه‌ڵده‌گیرێت.