شاروشارۆچكه‌كان له‌ كۆمه‌ككردنی خه‌ڵكی هه‌ولێر به‌رده‌وامن

"ئەوەى کردووتانە پەیامێکى نیشتمانی گەورەیە"
شاروشارۆچكه‌كان له‌ كۆمه‌ككردنی خه‌ڵكی هه‌ولێر به‌رده‌وامن
شاروشارۆچكه‌كان له‌ كۆمه‌ككردنی خه‌ڵكی هه‌ولێر به‌رده‌وامن

K24 – هەولێر:

کۆمەک و یارمەتیەکانی  خەڵکی هه‌ڵه‌بجه‌، کەرکووک، چەمچەماڵ و قوتابخانەى فاخیر مێرگەسۆرى راده‌ستی پارێزگای هه‌ولێر كران.

سكرتێری رۆژنامه‌نووسی پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شەممە 25 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2021 ، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، کۆمەک و هاوکارییەکانى خەڵکى هه‌ڵه‌بجه‌، کەرکووک، چەمچەماڵ و قوتابخانەى فاخیر مێرگەسۆرى وه‌رگرت، كه‌ لەماوەى چەند رۆژى رابردوودا بەمەبەستى هاوکاریکردن و یارمەتیدانى زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى هەولێر، کەمپینیان راگەیاندبوو.

سكرتێری رۆژنامه‌نووسی پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند،  "وێڕای بەگەرمى بەخێرهێنانیان بۆ شارى هەولێر، دەستخۆشی لە خەڵکى بەئەمەکى هه‌ڵه‌بجه‌، شاره‌زوور، هه‌ورامان، کەرکووک، چەمچەماڵ و قوتابخانەى فاخیرمێرگەسۆرى کرا و هیوای بەردەوامی لە کارە خێرخوازیی و مرۆییەکانیان بۆ خواستن".

پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگەیاند: "هاتنتان و راگەیاندنى کەمپین بۆ هاوکاریکردنى زیانلێکەوتووانى لافاوه‌كه‌ى هه‌ولێر کارێکى گەورە و لەبیرنەکراو و مایەى شانازییە، ئەوەى کردووتانە پەیامێکى نیشتمانی گەورەیە بۆ لێقەوماوانى هەولێر، سوپاستان دەکەین".

شاروشارۆچكه‌كان له‌ كۆمه‌ككردنی خه‌ڵكی هه‌ولێر به‌رده‌وامن
شاروشارۆچكه‌كان له‌ كۆمه‌ككردنی خه‌ڵكی هه‌ولێر به‌رده‌وامن
 كۆمه‌ككردنی خه‌ڵكی هه‌ولێر
كۆمه‌ككردنی خه‌ڵكی هه‌ولێر
 كۆمه‌ككردنی خه‌ڵكی هه‌ولێر
كۆمه‌ككردنی خه‌ڵكی هه‌ولێر