هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدایان ته‌نی
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌روازه‌ی یه‌كه‌می فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدایان به‌زاند و هه‌وڵیاندا ده‌روازه‌ی دووه‌میش ببه‌زێنن و بچنه ناو فڕۆكه‌خانه‌كه، بۆ رێگریكردن له هه‌ڵچوونی زیاتری دۆخه‌كه، هێزێكی گه‌وره‌ی دژه‌تیرۆری عێراق ده‌وروبه‌ری ده‌روازه‌كه‌ی به‌ته‌واوی گه‌مارۆدا.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له میدیا عێراقییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، نیشان ده‌درێت كه دوای هه‌وڵه‌كانی خۆپیشانده‌ران بۆ به‌زاندنی ده‌روازه‌ی دووه‌می فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، هێزێكی گه‌وره‌ی دژه‌تیرۆری عێراقی ده‌گاته ئه‌و شوێنه و ده‌وروبه‌ری ده‌روازه‌كه به ته‌واوی ده‌ته‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له چوونه‌ژووره‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران بكات.
له گرته‌یه‌كی دیكه‌شدا كه به‌ر له گه‌یشتنی هێزی دژه‌تیرۆر تۆماركراوه، له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كاتێك خۆپیشانده‌رانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌وڵی چوونه‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگرییان لێ ده‌كرێت.
H.B