بەنوێنەرایەتی سەرۆکی حكومه‌ت وه‌زیری ئه‌وقاف سەردانی کەنسیەی ماریۆحەننای كرد
K24 – هەولێر:
به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایكردن له كریستیانه‌كان، به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی سه‌ردانی كه‌نیسه‌ی ماریۆحه‌ننا له عه‌نكاوه كرد.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی رایگه‌یاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 25 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2021، د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەنوێنەرایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سەردانی کەنسیەی ماریۆحەننای له عه‌نكاوه کرد.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف راشیگه‌یاند، د.پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف به یاوەری نوێنەری پێکھاتە ئایینەکان، بە مەبەستی پیرۆزبایی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سەلامی خوای لەسەر بێت) لەشارۆچکەی عەنکاوه، سەردانی کەنسیەی ماریۆحەننای کرد.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاماژه‌یپێكرد، وه‌زیری ئه‌وقاف به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەتریاک و مەترانەکان و خوشک و برایانی کریستیان کرد و ھیوای جەژنێکی خۆش و سەرفرازی بۆ خواستن و بەشداری مەراسیمی ئایینی نوێژی قوداسیش بوو.