په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا بۆ وه‌رزی سه‌رما نه‌وتی سپی به‌سه‌ر قوتابخانه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش بكات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، لەسەر راسپاردەی وەزیری پەروەردە، بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر، ده‌ستیكرد به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر قوتابخانه‌كان.
په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، لیژنەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە پەروەردەی ناوەندی هەولێر، ده‌ستیانكرد بە دابەشکردنی نەوت بەسەر قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، لە گەڕەکی رۆشنبیری و ژیان دەستیانپێکرد.
په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌مڕۆ 25 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2021 نزیکەی 40 قوتابخانە نەوتیان به‌سه‌ر دابه‌شكرا .