به وێنه .. وەزارەتی پێشمەرگە هاوکاری زیان لێکەوتووانی لافاوه‌كه‌ی هەولێر دەکات

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌وجێك بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر راده‌سپێرێت.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، فەوجی بەرگری سه‌ر به وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر راسپێردران.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، لە رووی گواستنەوە و پاککردنەوە و دابینکردنی خۆراک و سووتەمەنی، پێشمه‌رگه هاوكاری زیانلێكه‌وتووان ده‌كه‌ن.




