تاریق حه‌رب: هه‌رێمی كوردستان به كه‌مترین بودجه بووه‌ته به‌هه‌شت
K24 – هەولێر:
پتر له دوومانگ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق تێپه‌ڕیووه، تا ئێستا ئه‌نجامه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراون، جیا له‌وه‌ش دادگای فیدڕاڵی ئه‌نجامه‌كانی په‌سند نه‌كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه تاریق حه‌رب، پسپۆڕی ده‌ستووری و یاسایی به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، ده‌بووایه دادگای فیدڕاڵی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه بڕیاره‌كه ده‌ربكات، به‌ڵام به‌هۆی پشووه‌كان بۆ رۆژی دووشه‌ممه دواخرا.
تاریق حه‌رب راشیگه‌یاند، به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، بڕیاری دادگای فیدراڵی كارپێكراوه و ده‌بێت ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كان جێبه‌جێی بكه‌ن.
حه‌رب جه‌ختیكرده‌وه، پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان باوه‌ڕیان به گۆڕانكاری هه‌بێت، دواجار ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و ژماره‌كان كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر دانوستاندنه‌كانی نێوان پێكهاته سیاسییه‌كان ده‌بێت.
ئه‌و پسپۆڕه یاساییه روونیكرده‌وه، لایه‌نه دۆڕاوه‌كان كه‌مینه‌ن، بۆیه عیبره‌ت له‌وه‌دایه ئه‌وان پابه‌ندی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بن، سه‌درییه‌كان و پارتی و ته‌قه‌دووم له داهاتوودا حكومه‌تی عێراق پێكده‌هێنن.
تاریق حه‌رب گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن ره‌ت بكه‌نه‌وه، ئایا هه‌ڵبژاردن بۆچی كرا؟
تارق حه‌رب باسی له‌وه‌ش كرد، "دواجار دیاریكردنی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق، به‌نده به ده‌نگه زۆرینه‌كان كه دادگای فیدڕاڵی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كات هیچ لایه‌نێك ناتوانێت ئه‌و ده‌نگه زۆرینانه هه‌ره‌س پێ‌بێنن. ده‌شڵێت: " بۆچی به‌م بڕه كه‌مه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نبار بوونه‌ته به‌هه‌شت، بۆچی بڕێكی زۆریش رۆیشت و چووه گیرفانی گه‌نده‌ڵكاران، ئه‌مه جیاوازییه‌كه‌یه".