تاڵیبان ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی له ئه‌فغانستان هه‌ڵوه‌شانده‌وه

K24- هه‌ولێر:
حكومه‌تی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستان، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی پێشووی ئه‌و وڵاته پێكهێنرابوو، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پێشتر بڕیاری هاوشێوه‌ی بۆ هه‌ریه‌ك له لیژنه‌ی تانه‌لێدان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی سه‌لامه‌تی و كاروباری په‌رله‌مانیی دابوو.
بیلال كه‌ریم، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به ئاژانسی "فرانس پرێس"ی راگه‌یاند، "له حاڵه‌تی ئێستادا هیچ پێویستییه‌كمان به بوونی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه نییه. هه‌ر كاتێكیش هه‌ستمان به پێویستبوونیان كرد، ئیماره‌تی ئیسلامی ده‌توانێت دایانبمه‌زرێنێته‌وه".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه حه‌لیم فیدائی، به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی پێشووی ئه‌و وڵاته گوتی: "ئه‌و بڕیاره ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه تاڵیبان نه‌گۆڕاوه و باوه‌ڕی به دیموكراتیه‌ت نییه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "تاڵیبان به گوللـه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ده‌سه‌ڵات، نه‌ك له‌ڕێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدان".
دوای رووخانی حكومه‌تی پێشووتری تاڵیبان له ئه‌فغانستان (1996-2001)، له ساڵی 2006 ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن دامه‌زرا و سه‌رپه‌رشتیی رێكخستن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی له‌و وڵاته كرد، دواتریش كارمه‌ندانی ئه‌و ده‌سته‌یه به به‌رده‌وامی لێره و له‌وێ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌كه ده‌كرانه ئامانج.
له ناوه‌ڕاستی مانگی ئاب/ ئۆگه‌ستسی ئه‌مساڵه‌وه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كۆنترۆڵی ئه‌فغانستانی كردووه، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی تۆماره‌كانی له پرسه‌كانی مافی مرۆڤ، تا ئێستا وڵاتانی جیهان دانیان به حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا نه‌ناوه.
پێشتریش تاڵیبان وه‌زاره‌تی كاروباری ژنانی به وه‌زاره‌تی (الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر) گۆڕییه‌وه.
H.B