كه‌تيبه‌كانى شه‌هيدانى يه‌رموك خرايه ليستى تيرۆره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له‌مه‌و دوا گرووپى ميليشياى كه‌تيبه‌كانى شه‌هيدانى يه‌رموك وه‌ك گرووپێكى تيرۆريستى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئه‌و گرووپه ميليشيايه، له سنوورى نێوان ئه‌رده‌ن و سوريا و به‌رزاييه‌كانى جۆلاندا هه‌يه و تۆمه‌تباره به رفاندنى ژماره‌يه‌ك ئه‌ندامى هێزه‌كانى ئاشتيى پارێز كه له ناوچه‌كه‌دا جێ‌گير كراوون.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، ئه‌و گرووپه له مانگى ئابى 2012 له شارى ده‌رعاى سووريا دامه‌زراوه و له باشوورى سووريادا كرده‌ى چه‌كدارى ئه‌نجامداوه.
له 2014دا ئه‌و گرووپه به‌يعه‌تى داوه‌ته به‌ره‌ى نووسره‌ى باڵى رێكخراوى قاعيده له سووريا. دواتر به‌يعه‌تى داوه‌ته رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له نوێترين بڕياريدا ئه‌و گرووپه‌ى به تيرۆريست هه‌ژمار كردووه و هه‌موو دارايى و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كى له ناو ئه‌مريكادا ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گيرێت.