دادگای باڵای فیدراڵی تانەکان و ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلادەکاتەوە

فەتح: متمانەی تەواومان بە دادگای فیدراڵی هەیە

K24 - هەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لە دانیشتنێکدا ئەنجامی هەڵبژاردن و تانەکان یەکلایی بکاتەوە، کە لەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە پێشکەشکراون.

فازڵ فەتلاوی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، متمانەی تەواویان بە دادگای فیدراڵی هەیە و هەر بڕیارێک بدات، پابەندی دەبن.

ئەمەش لەکاتێکدایە زۆربەی لایەنەکانی شیعە، جگە لە رەوتی سەدر، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەمی رابردوو رەتدەکەنەوە، کە تیاییدا سەدرییەکان 73 کورسی و تەقەدومی سوننە 37 و دەوڵەتی یاساش 33 کورسییان بەدەستهێناوە.

هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە 10/102021، بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام تائێستا بەشێک لەلایەنەکان دانیان بە ئەنجامەکان دانەناوە و هیچ رێککەوتنێکیش بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق نەکراوە.