کوەیت هاوردەکردنی مانگای بەریتانی قەدەغە دەکات

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەک
کوەیت هاوردەی مانگای بەریتانی قەدەغە کرد
کوەیت هاوردەی مانگای بەریتانی قەدەغە کرد

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لە کوەیت بڕیاریدا بۆ ماوەیەکی کاتی هاوردەکردنی مانگای بەریتانی قەدەغە بکرێت.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "سپۆتنیک"، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی شیتی مانگا لە بەریتانیا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لە کوەیت بڕیاریداوە بۆ ماوەیەکی کاتی هاوردەکردنیی مانگای بەریتانی زیندوو قەدەغە بکات.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەیان بەوە داوە، کە بڕیاری قەدەغەکردنە لەسەر داواکاری دەستەی گشتی (کشتوکاڵ و سامانی ماسی) بووە.

هەروەها بەپێی رێنماییەکانی گومرگی کوەیت، هاوردەکردنی هەموو جۆرێکی هێلکە و باڵندەی زیندوو لە کازاخستان و پۆڵەندا و هەنگاریا بەهۆی سەرهەڵدانی ئەنفلۆنزای پەلەوەرەوە قەدەغە کراوە.

H.H