ڤیدیۆ.. لەسەر تەقەکردن لە کامێرای هاتووچۆ 3 کەس دەستگیرکران

دەستڕێژی گولـلەیان لە کامێرای هاتووچۆ کردووە
کامێرای هاتووچۆ
کامێرای هاتووچۆ

K24 - هەولێر:

پۆلیسی سعودیە رایگەیاند، لەسەر تەقەکردن لە کامێرای هاتوچۆ و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی تاوانەکە، 3 کەس لە پارێزگای ئەمواهـ لە ناوچەی عەسیری باشووری سعودیە دەستگیرکراون.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "سکای نیوز"، گوتەبێژی پۆلیسی عەسیر لە لێدوانێکدا گوتی: "دەزگا ئەمنیەکان لە پارێزگای ئەمواهـ، 3  کەسیان دەستگیرکردووە کە تەقەیان لە کامێرای هاتووچۆ کردووە و ڤیدیۆی تاوانەکەیان بڵاوکردۆتەوە".

پۆلیسی عەسیر ئاماژەی بەوەشدا، دەستگیرکراوەکان رەگەزنامەی سعودییان هەیە و یەکێکیان لە بازرگانیکردن بە چەکەوە تێوەگلاوە.

H.H