کەسێکی دیکە بە غازی خەڵوز گیانی لەدەستدا

K24 - هەولێر:
لە سنووری پاریزگای سلێمانی کەسێک بە غازی خەڵوز گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیش دۆخی تەندروستی تێکچوو.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، لە گوندێکی سەربە قەزای دەربەندیخان بەهۆی بەکارهێنانی خەڵوز بۆ خۆگەرمکردەوە کرێکارێکی بە رەگەز سووری گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش تەندروستی تێكچووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
ئەو کەسەی گیانی لە دەستداوە تەمەنی 23 ساڵە و کەسەکەی دیکەش لەدایکبووی 1988 و پاسەوانی کانێکی بەرد بووە.

H.H