مامۆستایەکی ئەمەریکی خوێندکارێکی موسڵمانی ناچارکرد بکەوێتە سەر ئەژنۆ و بپاڕێتەوە

K24 - هەولێر:
خێزانی خویندکارێکی موسڵمان لە ولایەتی دیلاوێری ئەمەریکا، مامۆستایەکیان بە سووکایەتی کردن بە کوڕەکەیان تۆمەتبار کرد.
دایکی خوێندکارە 11 ساڵەکە لەبارەی رووداوەکە گوتی: "کوڕکەم لە پۆلا مۆبایلی بەکارهێناوە و کاتێک مامۆستای وانەی بیرکاری بینیوویەتی، لەبری ئەوەی بەپێی رێنماییەکانی قوتابخانە مامەڵەی لەگەڵدا بکات، سووکایەتی پێکردووە".
خێزانی خوێندکارەکە دەڵێن، مامۆستاکە منداڵەکەیانی ناچار کردووە کە بپاڕێتەوە، بکەوێتە سەر چۆک و بگری، کاتێکیش یەکێک لە هاوپۆلەکانی کوڕەکەیان هەوڵیداوە بەرگری لێبکات، مامۆستاکە هاواری بەسەردا کردووە.
ئەنجومەنی ئیسلامی پەیوەندیەکانی ئەمەریکا، پارێزەرێکیان دەستنیشان کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەو سکاڵایەی کە خێزانی منداڵەکە بڕیاریان داوە دژی ئەو مامۆستایە خراپکارە تۆماری بکەن.
H.H