له‌به‌ر هۆكارێكی نامۆ گه‌نجێك ماڵه‌كه‌ی سووتاند
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له زیقار رایگه‌یاند، له‌به‌ر هۆكارێكی نامۆ، گه‌نجێكی شاری ناسرییه له پارێزگای زیقار ئاگری له ماڵه‌كه‌ی به‌ردا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، پۆلیسی زیقار رووداوێكی نامۆیان تۆماركردووه و به‌هۆی ناكۆكی خێزانی، گه‌نجێك ماڵی خێزانه‌كه‌یانی له شاری ناسرییه به‌ته‌واوی سووتاندووه.
هه‌وره‌ها روونیكرده‌وه، "له به‌ڵگه‌كاندا روون بووه‌ته‌وه، كه ئه‌و كاره به‌مه‌به‌ست كراوه و دایكی ئه‌و گه‌نجه سكاڵای له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی و چوار له هاوڕێكانی تۆماركردووه، كه هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه دوای رووداوه‌كه رایانكردووه".
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، "له رووداوی ئاگره‌كه‌دا هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام ماڵه‌كه به‌ته‌واوی سووتاوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پۆلیس رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به تۆمه‌تبارانی ئه‌و رووداوه گرتووه‌ته‌به‌ر و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ كوڕه گه‌نجه‌كه و هه‌رچوار هاوڕێكه‌ی ده‌ركردووه".
چه‌ند په‌یجێكیش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئه‌و گه‌نجه بۆیه ئاگری له ماڵه‌كه‌ی به‌رداوه، چونكه خانه‌واده‌كه‌ی ئاماده نه‌بوون ژنی بۆ بهێنن.