كه‌ركووك.. دوو چه‌كداری داعش له بۆسه‌یه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كاندا كوژران

K24- هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی رایگه‌یاند، دوو چه‌كداری رێكخراوی تیرۆرستیی داعش له بۆسه‌یه‌كی هێزێكی پۆلیسی فیدراڵ له سنووری پارێزگای كه‌ركووك كوژران.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی ئاشكرایكرد، "له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیدا، هێزێكی فه‌وجی یه‌كی لیوای دووی پۆلیسی فیدراڵ توانی دوو چه‌كداری سه‌ر به رێكخراوی تیرۆرستیی داعش بكوژێت".
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "هێزه‌كانی پۆلیس بۆسه‌یان بۆ چه‌كداران دانابوو و توانییان دوو چه‌كداری داعش بكوژن"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناونیشانی ئه‌و شوێنه بكه‌ن، كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان تێدا ئه‌نجامداوه.
H.B