ره‌تیكرده‌وه شوی پێبكات، 34 چه‌قۆی لێدا
دادگای شاری لوبیك، كه ده‌وێته باكووری ئه‌ڵمانیا سه‌ر ده‌ریای به‌لتیق، سزای هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر تاوانباری عێراقی زیاد. س، ته‌مه‌ن 25 ساڵ سه‌پاند.
كاتێك ساڵی 2019 له‌و وڵاته به 34 چه‌قۆ فاتیمه‌ی خه‌ڵتانی خوێنكرد، پاش ئه‌وه‌ی ره‌تیكرده‌وه شووی پێبكات، له كاتێكدا 3 ساڵ له‌خۆی گه‌وره تربوو.
فاتیمه خه‌ڵكی ئێران بووه، پێش سێ ساڵ له كوشتنی هاتووەته ئه‌ڵمانیا، زیاد چه‌ند جارێك داوای هاوسه‌رگیری لێكرده‌وه، ره‌تیكردووەته‌وه، له به‌رده‌م دادگا گوتویه‌تی فاتیمه‌ی زۆر خۆش ویستوه، به‌ڵام كه رازی نه‌بوو شووی پێبكات، له رۆژی ڤاڵانتاینی 2019، بردویه‌ته ده‌ره‌وه‌ی شار‌و كوشتویه‌تی.
sh.o