10 زەرەرمەندترین وڵات بە پەتای کۆرۆنا لە جیهاندا

K24 - هەولێر:
لهگهڵ بڵاوبوونهوهی كۆڤید -19 له جیهاندا، زەرەر و زیانێکی زۆر بە وڵاتان گەیشتووە، لە هەموو زیانەکانیش ترسناکتر مردن و کەمبوونەوەی رێژەی دانیشتووانە، کە قەرەبوو ناکرێتەوە.
بە گوێرەی ئهو داتایهی كه سهنتهری زانكۆی جۆنز هۆبكنز بۆ زانست و ئهندازهی سیستماتیكی بڵاویكردۆتهوه، 279 ملیۆن و ٩٤١ هەزار 644 کەس لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش زیاتر له 5 ملیۆن و 300 ههزار كهس به ڤایرۆسهكه مردوون.
بە گوێرەی داتاکانی ئەو زانکۆیە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە یەکەم زەرەمەندی پەتای کۆرۆنا دادەنرێت ئەویش بەهۆی تۆمارکردنی زۆرترین رێژەی مردن، لەکۆی 52 ملیۆن و 282 هەزار و 510 تووشبووی کۆرۆنا لە ئەمەریکا 816 ههزار كهسیان مردوون.
بەڕازیل لە پلەی دووەمدایە و لە کۆی 22 ملیۆن و 243 هەزار و 266 توشبوو لە وڵاتەکەدا 618،732 حەڵەتی مردن تۆمار کراوە.
لە پلەی سێیەمیش هیندستان دێت، کە لە کۆی 34 ملیۆن و 786 هەزار و 802 تووشبوو ، 479 هەزار و 682 حاڵەتی مردن تۆمار کراوە.
مەکسیک لە پلەی چوارەم دایە و زیاتر لە کۆی 3 ملیۆن و 952 هەزار و 200 کەس، 298 هەزار و 759 حاڵەتی مردن تۆمار کراوە.
رووسیا لە پلەی پینجەمدایە و لەکۆی 10.213.265 ملیۆن و 213 هەزار و 265 توشبووی پەتاکە، 298 هەزار و 488 حاڵەتی مردن هەبووە.
پیرۆ، بەریتانیا، ئیندەنوسیا، ئیتاڵیا و ئێران لە ریزبەندی پێنجەم تا دەیەم دان.