روسیا نیگه‌رانه له دواخستی دانوستانه‌كانی سوریا
K24 – هه‌ولێر
روسیا سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی دواخستنی دانوستانه‌كانی سوریا نیگه‌رانه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سێرگی لاڤرۆف نیگه‌رانیی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌وڵی هه‌ندێ له وڵاتان بۆ دواخستنی دانوستانی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا نیشاندا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هیچ وڵاتێك بدات.
لاڤرۆف له كۆمبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هاوتا ئوردنییه‌كه‌ی رایگه‌یاند له كۆمبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناسر جه‌وده سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا و چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی گفتوگۆ كردووه. هه‌روه‌ها وتی له كۆبوونه‌كه‌دا پێداگری له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی مۆسكۆ به رێكه‌وتننامه‌كانی پێشوو و بڕیارنامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد و رایگه‌یاند له قۆناغی ئێستادا گرنگییه‌كی تایبه‌تی به دابینكردنی مه‌رجه‌كانی ئاگربه‌ست و راگرتنی لوجستی سه‌ربازی ده‌درێت، بێجگه‌له گرووپه توندره‌وه‌كانی وه‌ك داعشی و به‌ره‌ی نوسره و یاریده‌ده‌رانی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا هه‌روه‌ها پێداگری له‌سه‌ر پێویستی هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ راگرتنی به قاچاغبردنی چه‌ك و چوونه ناوه‌وه‌ی تیرۆریستان بۆ سوریا له سنووری توركیاوه كرد و رایگه‌یاند چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه بۆ ده‌ستپێراگه‌یشتنی باشتر به هاوكاری مرۆڤی زۆر گرنگه كه له كاتی ئێستادا پێشكه‌وتنی به‌رچاو له ناردنی یارمه‌تیی مرۆڤی به كه‌سانی پێویست له‌ناوخۆ ده‌بینرێت.
سێرگی لاڤرۆف هه‌روه‌ها وتی راگرتنی لوجستی جنگی و ناردنی یارمه‌تیی مرۆڤی، رۆڵیكی سه‌ره‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا هه‌یه و پێداگری له‌سه‌ر پێشخستن دانوستانی سیاسی و پابه‌ندبوونی هه‌موو لایه‌نێكی سوریا به دانوستان كرد، به‌بێ مه‌رج و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی.