ئێران هاوڵاتیانی خۆی له توركیا ئاگادار ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
باڵیۆزخانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له توركیا داوا له‌هاوڵاتیانی ده‌كات خۆیان له شوێن قه‌ه‌رباڵغ بپارێزن.
باڵیۆزخانه‌ی ئیران به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك داوا له گه‌شتیارانی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌وانه‌ی كه له توركیا نیشته‌جێبوونه ده‌كات سه‌ره‌ڕای پابه‌ندبوونیان به یاسا و هۆشدارییه‌كانی ئه‌منیی به‌رپرسانی توركیا، خۆیان له شوێنی قه‌ره‌باڵغ بپارێزن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها باس له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و یارمه‌تی ده‌كات له‌كاتی پێویست له لایه‌ن به‌شه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئیران له شاره‌كانی ئه‌نقه‌ره و ئیسته‌نبۆل و ئه‌رزرۆم و ته‌رابوزان.
ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌و دواییه‌ی توركیا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ژماره‌ی گه‌شتیارانی بۆ ئه‌م وڵاته كه‌مكردووه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه روویه‌كی نائه‌من له توركیا پیشانی جیهان بدرێت كه تا ئێستا زۆربه‌ی وڵاتان، به‌تایبه‌تی وڵاتانی رۆژئاوا چه‌ندینجار هاوڵاتیانی خۆیان له توركیا سه‌باره‌ت به توندوتیژی و ته‌قینه‌وه ئاگادار كردۆته‌وه