تره‌مپ داوا له هه‌وادارانی ده‌كات وه‌ریگرن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زۆره‌ملێ نییه
K24 – مینیسۆتا - ئەمەریکا:
بۆ جارێكی دیكه دۆناڵد تره‌مپ، 45مین سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌رگری له ڤاكسینی كۆڤید-19 كرده‌وه، به‌ڵام به توندی ره‌خنه‌ی گرت له له به‌ستنی ماسك و پێدانی زۆره‌ملێی ڤاكسینه‌كه.
به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو جاره‌كانی تره‌وه له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا و له به‌رده‌م هه‌وادارانیشیدا له دیبه‌تێكیشدا، وتی: "له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ژه‌م (دۆز) ی سێیه‌م (پاڵپشتیكار) ی ڤاكسینه‌كه‌م".
ئه‌م وه‌ڵامه‌ی تره‌مپ له رۆژی 21ی كانوونی یه‌كه‌م (دیسێمبه‌ری 2021) وایكرد كه هه‌وادارانی له‌نێو هۆڵی سه‌نته‌ری هێڵی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی له دالاس- ویلایه‌تی ته‌كساس، به ده‌نگی چه‌پڵه‌ی ناره‌زایی و فیكه به‌رپه‌رچی بده‌نه‌وه، بۆیه راسته‌وخۆ وتی: "نا.. .. نا .. ئێوه گروپێكی كه‌می ناڕازین".
هه‌روه‌ها هه‌ر هه‌فته‌ی پێشوو 22ی كانوونی یه‌كه‌م، تره‌مپ له‌گه‌ڵ خاتوو كاندیس ئۆینز -ی بێژه‌ری به‌ناوبانگی كه‌نسه‌رڤاتیڤ، كه له‌لایه‌ن پێكه‌ی ده‌یلی وایه‌ری هه‌واڵییه‌وه چاوپێكه‌وتنێكی بۆ رێكخرابوو، وتی:"ڤاكسینه‌كه یه‌كێكه له‌و ده‌ستكه‌وته مه‌زنانه‌ی له‌ماوه‌ی نۆ مانگدا به‌ده‌ستمانهێنا".
تره‌مپ، وتی: "هه‌ندێك كه‌س نایانه‌وێت وه‌ریگرن"، "زۆرێك نه‌خۆش كه‌وتوون و گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام تا ئه‌مساته ئاره‌زوومه‌ندانه ئه‌گه‌ر ڤاكسینه‌كه وه‌رگریت ئه‌وا پارێزراو ده‌بیت".
له‌وكاته‌دا تره‌مپ، وتی: "زۆرێك له خه‌ڵك ئه‌مساڵ ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه"، ئۆینز هاته نیو قسه‌كانی تره‌مپ و وتی: "له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی بایدن-دا ژماره‌یه‌كی زۆر زیاتری خه‌ڵك به‌هۆی كۆرۆنا-ه‌وه مردوون وه‌ك له سه‌رده‌می ئیداره‌ی تره‌مپ".
وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و قسانه، له راپۆتێكدا، كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیوز، جه‌ختی له‌و راستییه كرده‌وه كه ڤاكسینه‌كه تا به‌هاری 2021 وه‌ك پێویست به‌رده‌ست نه‌بوو، تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆك بایدن سه‌رۆكایه‌تی گرته‌ده‌ست به‌رده‌ست بوو، به‌ڵام ژماره‌ی مردووان به‌هۆی كۆڤید-19 زیاتر له‌نێو ئه‌وانه‌دا بووه كه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
هه‌روه‌ها ئه‌ی بی سی نیوز، ده‌ڵێت: "هۆكارێكی تری مردنی زیاتر له‌سه‌رده‌می بایدن بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌به‌هاری 2021ه‌وه مه‌سه‌له‌ی دوركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌ره‌نتینه نه‌ما و له‌زۆرێك له بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان به‌ستنی ماسك كۆتایی هات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی 2021ه‌وه جۆری گۆڕاوی ده‌لتا سه‌ریهه‌ڵدا كه له‌جۆری بنه‌ڕه‌تی كۆڤید-19 توندتر بوو، ئه‌مانه وایكرد كه ساڵی 2021 مردن زیاتر بێت به‌هۆی كۆڤید-19".
تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا، وتی: "بڕوانه، ئه‌نجامی ڤاكسینه‌كه زۆر زۆر باش بووه، ئه‌و حاڵه‌تی مردنانه‌ش كه بوون له دوای پرۆسه‌ی ڤاكسه‌نه‌یشن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وانه‌بوون كه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه".
هه‌ریه‌ك له تره‌مپ و ئۆینز له‌وانه‌بوون كه دژی به‌ستنی ماسك بوون به درێژایی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه، به‌ڵام تره‌مپ پێداگری له‌وه‌كرده‌وه كه خۆپاراستن ته‌نیا به‌وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌یه.
ئه‌م پێداگرییه له ڤاكسینه‌كه و ژه‌م (دۆز) ی سێیه‌م له لایه‌ن پسپۆرانی پزیشكییه‌وه به‌رده‌وامه كاتێك ده‌ڵێن كه پارێزگاریكردن به‌هۆی ڤاكسینه‌كه و ژه‌می سێیه‌مه‌وه به‌هێزترین شته كه خه‌ڵك پارێزراو بێت.
خاتوو كاندیس ئۆینز چالاكوانی كۆمارییه‌كان له دوای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ، له تویته‌ر چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی دانایه‌وه و نوسی كه تره‌مپ له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی گه‌وره‌یه بۆیه پاڵپشتی ڤاكسه‌نه‌یشن ده‌كات.
ئۆینز تا ئه‌مساته به‌گومانه له ڤاكسینه‌كه و ده‌ڵێت: "دوباره و چه‌ندباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ك ڤاكسینه‌كه پێویست نییه".
ئۆینز هه‌میشه تووشی ره‌خنه‌بۆته‌وه به‌هۆی بۆچوونه‌كانییه‌وه ده‌رباره‌ی ڤاكسینه‌كه به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدرالی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر پێدانی ڤاكسینه‌كه به منداڵان و به شه‌ڕانگێزی له‌قه‌ڵه‌مدا، هه‌روه‌ها دژی پێدانی ڤاكسینه‌كه بوو به زۆره‌ملێ به كارمه‌ندانی فیدرالی و به كارێكی ترسناكی دژی ئازادی ناوزه‌د كرد، بۆیه ئه‌و پرسیاره‌ی له تره‌مپ كرد، ده‌رباره‌ی پێدانی زۆره‌ملێی ڤاكسینه‌كه و ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتی: "له‌گه‌ڵ پێدانی زۆره‌ملێ نیم".
هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌ركه‌وتنه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له كۆتایی هه‌فته‌ی پێشوو له‌گه‌ڵ بێل ئۆرایلی پێشكه‌شكاری پێشووی كه‌ناڵی فۆكس نیوز له سه‌نته‌ری هێڵی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی له دالاس- ویلایه‌تی ته‌كساس، به‌دوودڵییه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پێشووی ده‌ركه‌وت و به‌رگری له ڤاكسینه‌كه كرد كه له‌سه‌ر ده‌ستی ئیداره‌كه‌ی ئه‌و گه‌شه‌ی پێدراوه بۆیه پشتیوانی ده‌كات و ته‌به‌نی كردووه و وتیشی: "به راستی كارێكی مێژوویمان كرد، توانیمان ده‌یان ملیۆن كه‌س له مردن رزگاربكه‌ین له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان".
كاتێك ئۆرایلی پرسیاری له تره‌مپ كرد، "ژه‌می سێیه‌م ی (booster) ڤاكسینه‌كه‌ت وه‌رگرتووه؟".
به‌پێداگرییه‌وه، وتی: "به‌ڵێ".
به‌ڵام هه‌وادارانی نێو هۆڵه‌كه ده‌نگی ناڕه‌زاییان لێبه‌رزبۆوه، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مه گروپێكی بچووكی ناڕازین وا ده‌كه‌ن.
له‌و دیبه‌یته كراوه‌یه‌دا به ئاماده‌بوونی سه‌دان هه‌واداری كۆماری، تره‌مپ پێداگری له‌وه‌كرد كه پێویسته زۆره‌ملێ له‌بیركه‌ین، وتیشی: "پێویسته خه‌ڵك به ئازادی ماسك ببه‌ستێت و ڤاكسینه‌كه وه‌رگرێت، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ڤاكسینه‌كه یه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته مه‌زنه‌كانی مرۆڤایه‌تی، ئێمه گه‌یشتووین به دۆزی سێیه‌م، واته وه‌رگرتنی ژه‌م (دۆزی) سێیه‌می ڤاكسینه‌كه گرنگه".
وتیشی: "هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌ماوه‌ی 9 مانگدا 3 ژه‌م (دۆزی) ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه زۆر باشن".
ئه‌م دوو ده‌ركه‌وتنه‌ی تره‌مپ بۆ پاڵپشتی ڤاكسینه‌كه بووه هاندانێكی باشی كه‌نسه‌رڤاتیڤه‌كان كه ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن و له‌دوای ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مین جار بوو جۆو بایدن له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كانیدا ناوی تره‌مپ به باشی بهێنێت و وتی: " به‌هه‌وڵی ئیداره‌ی پێشوو و زانسخوازانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌ته توانیویه‌تی ڤاكسینه‌كه به‌رده‌ستبخات".