بۆ یه‌كه‌مین جار هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له‌و پارێزگایه تۆمار نه‌كرا
K24 - هەولێر:
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی دیاله رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا كۆرۆنا له شاره‌كه‌یان تۆمار نه‌كراوه.
فارس عه‌زاوی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ته‌ندروستی دیاله رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، له كۆی 123 پشكنینی گومانلێكراوی كۆرۆنا، هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌و په‌تایه تۆمار نه‌كراوه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره راشیگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ده‌ركه‌وتنی كۆرۆنا ڤایرۆس له جیهاندا، یه‌كه‌مین جاره له پارێزگای دیاله دوای پشكنینی رۆژانه، حاڵی ئه‌و په‌تایه تۆمار نه‌كرێت.
عه‌زاوی روونیكرده‌وه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو له پارێزگای دیاله 5 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه تۆمار كراوه و كه‌سیش به‌و په‌تایه گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه.
كۆشی گشتی تووشبوون له پارێزگای دیاله گه‌یشتووه‌ته 77385 كه‌س و 76727 چاكبوونه‌وه و 424 كه‌سیش تا ئێستا كۆچی دواییان كردووه.