قه‌ره‌ته‌په‌.. پازده‌ سەربازی سوپای عیراق کوژران و برینداربون

ته‌قینه‌وه‌كان له‌ نزیك ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین روویاندا
ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب به‌ سوپای عێراقدا، وێنه‌: ئه‌رشیف
ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب به‌ سوپای عێراقدا، وێنه‌: ئه‌رشیف

K24- گه‌رمیان:

کەمیك لەمەو بەر بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێك هێزه‌كانی بەسوپای عیراقدا له‌ باشووری قه‌ره‌ته‌په‌، 15 سه‌ربازی عێراقی كوژران و برینداربوون.

كه‌مال ئیبراهیم، به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای خانه‌قین، تایبه‌ت بۆ كوردستان24ی راگه‌یاند، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به‌ هێزێكی سه‌ر به‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرای سوپای عێراق له‌ نزیك ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین له‌ باشووری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌، سه‌ربازێك كوژرا و هه‌شتی دیكه‌ش برینداربوون.

هه‌ر به‌ گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی، پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی دیكه‌ له‌ هه‌مان ناوچه‌، شه‌ش سه‌ربازی دیكه‌ی سوپای عێراق برینداربوون.

H.B