سه‌در: په‌له ده‌كه‌ین له پێكهێنانی حكومه‌تی "زۆرینه‌ی نیشتمانی"دا
K24 – هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ستایشی په‌سندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی له لایه‌ن دادگای باڵای ئیتیحادییه‌وه كرد و داوایكرد، پارێزگاری له ئاشتی و سه‌قامگیری نیشتمان بكرێت و راشیگه‌یاند، په‌له ده‌كات له پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی.
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا سووپاسی دادگای ئیتیجادی و نێردراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، جێنین پلاسخارت و هه‌موو ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی كردووه، كه پشتیوان بوونه بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، موقته‌دا سه‌در، داوایكردووه پارێزگاری له ئاشتی و سه‌قامگیری وڵات بكرێت و ئه‌و بابه‌ته‌ی به ئه‌مانه‌تێك له گه‌ردنی هه‌موواندا داناوه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، په‌له ده‌كه‌ین له دامه‌زراندنی حكومه‌تی "زۆرینه‌ی نیشتمانی" كه نه خۆرهه‌ڵاتی بێت و نه خۆرئاوایی و به تیشكی خۆی خاكی نیشتمان رووناك بكاته‌وه و خزمه‌تگوزاری و سه‌قامگیری بۆ هاووڵاتیان دابین بكات.