وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌نگۆیه‌ك له‌باره‌ی ئۆمیكرۆن ره‌تده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ره‌تی كرده‌وه حاڵه‌تی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن تۆمار كرابێت، ده‌شڵێت: "رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق دابه‌زیووه".
سه‌یف به‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له میدیاكان له‌باره‌ی تۆماركردنی ئۆمیكرۆن له عێراق باس ده‌كرێن، راست نیین.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیگه‌یاند، ئه‌و لایه‌نه‌ی رێگه‌پێدراوه ئه‌و حاڵه‌ته رابگه‌یه‌نێت، تاقیگه‌ی ناوه‌ندی به‌غدایه.
گوتیشی: " ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن تۆمار بكرێت ئاساییه، به دیاریكراوی هیچ حاڵه‌تێك له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق تۆمار نه‌كراوه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له عێراقدا رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا ئاسته‌كه‌ی دابه‌زیووه، كۆی گشتی مردن به په‌تای كۆرۆنا له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق گه‌یشتووه‌ته‌وه 24 هه‌زار مردن.
ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له كۆی 40 ملیۆنی دانیشتوانی عێراق، تا ئێستا 9 كه‌س هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.