په‌رله‌مانتارێك له سه‌ری ساڵ شه‌وه ئاهه‌نگی تایبه‌تی هه‌یه

K24 – هه‌ولێر:
گۆران عومەر علی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان، کە لەناو خەڵکیدا بە "گۆرانی ئینزیبات" ناسراوە، لە شەوی سەری ساڵدا بەشداری شەوە ئاهەنگێک دەکات.
بە گوێرەی ریکلامی رێستۆرانتێک کە ئاهەنگی شەوی سەری ساڵی تێدا ساز دەکرێت، گۆران عومەر علی، لە شەوی سەری ساڵدا لەگەڵ چەند گۆرانیبێژێکی تردا بەشداری شەوە ئاهەنگی سەری ساڵ دەکات.
گۆران عومەر عەلی، لە 15/7/1983 لە سلێمانی لەدایکبووە، سەرپەرشتیاری رادیۆی تەکسی بووە و ماوەیەک لە پۆستی ئینزباتى عه‌سكه‌ری، فرقه‌ی جوقی عه‌سكه‌ریدا خزمەتی کردووە، ئەندامە لە لیژنەکانی (ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان).