هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا له مووسڵ
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مشه‌و له رێگه‌ی چه‌ند مووشه‌كێكه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا له شاره‌دێی زێلكان له پارێزگای مووسڵ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، له رێگه‌ی مووشه‌كه‌وه هێرشكرایه سه‌ر ئه‌و بنكه سه‌ربازییه توركییه، به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
سوپای توركیا ئه‌و بنكه‌یه‌ی له ساڵی 2015 دروستكردووه، ده‌كه‌وێته شاره‌دێی زێلكان له شارۆچكه‌ی به‌عشیقه، له باكووری رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ، هاوکات هێزە ئەمنییەکان توانییان دەست بەسەر دوو سەکۆی مووشەکیدا بگرن کە هێرشەکەی پێ ئەنجامدراوە.