حه‌لبووسی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دومی سوننه و هاوكات سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی بڕیاری دادگا بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا حه‌لبووستی دووپاتیكرده‌وه، كۆده‌نگی هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به بڕیاری دادگای فیدراڵ و رێزگرتن له بنه‌ما یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، هه‌نگاوێكه به‌ره‌و جێبه‌جێكردنی دیموكراتیه‌ت، دوور له بژارده‌كانی پشێوی و له پره‌نسیپ ده‌رچوون، و پارێزگاری له شكۆ و سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت و ته‌واوی ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌كات.
حه‌لبووسی له به‌یاننامه‌كه‌یدا جه‌ختی كرده‌وه، به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له ته‌واوی كوتله و كه‌سایه‌تییه براوه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له خولی پێنجه‌م ده‌كه‌ین و جه‌خت له گرنگیی ته‌واوكردنی رێكاره ده‌ستوورییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری هاووڵاتییان و ده‌سته‌به‌ركردنی واقعێكی نوێ و جیاواز له پێشتر ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ دادگای باڵای فیدراڵ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی په‌سه‌ند كرد.
دوای راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی دادگای فیدراڵیش، هه‌ریه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح و موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در پابه‌ندبوونی خۆیان به بڕیاری دادگا راگه‌یاند.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیكرده‌وه، پارته‌كه‌یان پێشوازی لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەکات بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لە رێکەوتی 10ـی 10ـی 2021 ئەنجامدرا. ئەم بڕیارە ھەنگاوە دەستوورییەکان بەدوای خۆیدا دەھێنێت بۆ پێک‌ھێنانی کابینەی داھاتووی حکومەتی فیدراڵ.
هاوكات هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح گوتی: وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وان باوه‌ڕێكی قووڵ و بۆچوونێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له‌وه‌دا هه‌یه، كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن جێگه‌ی گومانێكی زۆری ساخته‌كاری و ده‌ستكاریكردن بووه و ئه‌و تانانه‌ی پێشكه‌ش به دادگای فیدراڵییان كردوون، باوه‌ڕپێكراو و لۆژیكی و په‌سه‌ندكراو بوون و به‌شی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێ هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه، به‌ڵام دواجار ئه‌وان پابه‌ندی بڕیاری دادگان.
هه‌رچی موقته‌دا سه‌دریشه، كه كوتله‌كه‌ی به براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن داده‌نرێت، ستایشی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی له لایه‌ن دادگای باڵای ئیتیحادییه‌وه كرد و داوایكرد، پارێزگاری له ئاشتی و سه‌قامگیری نیشتمان بكرێت و راشیگه‌یاند، په‌له ده‌كات له پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی.
H.B