"پتەوکردنى پەیوەندییە پیشەسازى و بازرگانیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئێران تاوتوێ كران"

"وه‌كو پارێزگای هەولێر، هەموو هەوڵێکی خۆمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ گەشەسەندن و پەرەپێدانی ئابووریی و بازرگانی و پیشەسازیی لە شارەکەمان"

پتەوکردنى پەیوەندییە پیشەسازى و بازرگانیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئێران تاوتوێكران
پتەوکردنى پەیوەندییە پیشەسازى و بازرگانیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئێران تاوتوێكران

K24 – هه‌ولێر:

پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئورمیه‌ی كرد و جه‌خت له‌ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و كاركردنی پێكه‌وه‌یی كرایه‌وه‌.

پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی پارێزگای ئورمیەى كرد، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و ژووره‌ له‌باره‌ی پرسه‌ بازرگانی و ئابوورییه‌كان، كۆبووه‌وه‌.

پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاند، پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی سه‌ردانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ئامادەبوونى نادر سادقی، جێگری پارێزگاری ئورمیە بۆ کاروباری بازرگانی، سەردانى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازیی ئه‌و شاره‌ی کرد و بەگەرمى پێشوازى لێکرا.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، له‌و دیداره‌دا، تیشك خراوەتە سەر رەوشی ئابووری و چۆنیەتى بەهێزکردنى جووڵە و ره‌وشی بازرگانی لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران - تەمەرچین.

ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند: "هەموو هەوڵێکی خۆمان خستووه‌ته‌ گه‌ڕ بۆ گەشەسەندن و پەرەپێدانی ئابووریی و بازرگانی و پیشەسازیی لە شارەکەمان، ئاماده‌ین هەموو ئاسانکارییەکی یاسایی و کارگێڕى پێشکەش بە کۆمپانیاکان و بازرگانانى كۆمارى ئیسلامى ئێران و وڵاتانى دیکەش بکەین، بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵ و کاریگەریان لە بەرەو پێشبردن و پێشخستن و په‌ره‌پێدانی بازرگانى و پیشەسازی و وەبەرهێنان لە هەولێرى پایتەخت هه‌بێت".

سەرۆکی ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازیی ئورمیە وێڕاى خۆشحاڵى خۆى بۆ سەردانەکەى پارێزگارى هەولێر، جەختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردەوە، "هەموو هەوڵێکى خۆیان لە پێناو پتەوکردنى پەیوەندییە پیشەسازى و بازرگانیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران دەخەنە گەڕ".

سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌
سه‌ردانی پارێزگاری هه‌ولێر بۆ ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازیی ئورمیە