شاری سنه به پایته‌ختی كتێب دیاریكرا
شاری سنه یه‌كێكه له شاره گرنگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كوردستانی گه‌وره، ناوه‌ندی پارێزگای كوردستانی سه‌ر به رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و پایته‌ختی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، له رووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه دوای كرماشان و ورمێ، سێیه‌مین گه‌وره شاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، به‌پێی ئاماری 2006، ژماره‌ی دانیشتوانی 780000 كه‌سه، خه‌ڵكی شاره‌كه به‌زاراوه‌ی ئه‌رده‌ڵانی ده‌دوێن، ئه‌م شاره له ساڵی 1637ز كرایه پایته‌ختی میرنشینی ئه‌رده‌ڵان، له‌لایه‌ن میر سلێمان خانی ئه‌رده‌ڵان 1656_1637ی حه‌ڤده‌یه‌مین میری میرنشینی ئه‌رده‌ڵان، ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه، پێشتر ئه‌م شاره دێیه‌كی بچووك بووه و پاش ئه‌وه‌ی بووه به پایته‌ختی میرنشینی ئه‌رده‌ڵان و ئاوه‌دان كرایه‌وه، بووه ناوه‌ندێكی گرنگ له‌و به‌شه‌ی رۆژهه‌ڵاتدا.
ماوه‌ی 230 ساڵ پایته‌ختی میرنشینی ئه‌رده‌ڵان بووه كه له نێوان ساڵانی 1867_1637دا نزیكه‌ی 34 میر فه‌رمانڕه‌واییان كردووه. دواتر بووه‌ته ناوه‌ندی پارێزگای كوردستان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. له‌و كاته‌وه‌ی بووه‌ته پایته‌ختی میرنشینی ئه‌رده‌ڵان، بووه‌ته ناوه‌ندێكی گرنگی سیاسی و موزیك و هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی كوردی. له‌و شاره‌دا ده‌یان هۆزانڤان و نووسه‌ر و كه‌سانی تری ناودار ده‌ركه‌وتوون.
له هونه‌رمه‌نده‌كانی ئه‌و شاره، سه‌ید عه‌لی ئه‌زغه‌ری كوردستانی و ناسڕی ره‌زازی و مه‌زهه‌ری خالقی، فه‌تانه‌ی وه‌لیدی و عه‌باسی كه‌مه‌ندی، بنه‌ماڵه‌ی كامگاران، له بواری سینه‌ما، به‌همه‌نی قوبادی و شه‌هرام عه‌لیدی، له بورای وێژه‌وه، عه‌لائه‌دین سجادی، مه‌ستوریی ئه‌رده‌ڵان.
سنه به‌هۆی سروشتی دڵڕفێن و كه‌ش و هه‌وا دڵگیره‌كه‌ی بۆته هه‌وێنی شیعری زۆر له شاعیرانی كۆن و نوێ. ماموستا حه‌ق شناس له‌و باره‌وه ده‌ڵێ
سنه شاره‌که‌م ، شاری شیرینم
سنه شاره‌که‌م ، شاری شیرینم
بێشکه‌ی له دایک بوون هه‌لورگ ژینم
سنه‌ی قاره‌مان، سنه‌ی هه‌لۆخان
سنه‌ی مه‌ستووره‌ی شاعیر کوردستان
جێگه‌ی په‌روه‌رش جوانگه‌ل دلێر
مه‌حکه‌م وه‌ک شاهۆ شوجاع وێنه‌ی شێر
ته‌كیه‌گای گه‌لم، مه‌نزل ئه‌جدادم
ئه‌رتو ئاباد بی منیش دڵشادم
خۆشه‌ویستی تۆ سنه ئایینم
من چاوم بو چه‌س تۆی پێ نه‌بینم
هاوشاری ئازیز هه‌ی مه‌ردم سنه
ئه‌مه به‌سه‌ر هات شار ئێوه و منه
بۆ ئه‌مه خاس تر شه‌رح و به‌یان که‌م
باسی گوزه شته‌ی شاره‌که‌مان که‌م
.............. هتد...
بۆیه ئه‌م شاره به‌رده‌وام پێگه‌یه‌كی گرنگ و پڕبایه‌خی هه‌بووه، چ له‌لایه‌ن ناوه‌ند و كه‌سایه‌تیه رۆشنبیری و وێژه‌ییه‌كانی جیهان، یان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ناوه‌ندی سیاسی ئێران، له نوێترین پێشهاتیش كه وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی مێژووی هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ، رۆژی27ی كانوونی یه‌كه‌می 2021 له لایه‌ن وەزارەتی رۆشنبیری ئێران ئه‌و شاره وەک حەوتەمین پایتەختی کتێب دیارکرا.
sh.o