ته‌نیا دوێنێ یه‌ك ملیۆن كه‌س له جیهان تووشی كۆرۆنا بوون

K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی بلونبێرگی ئه‌مه‌ریكی رایده‌گه‌یه‌نێت، دوێنێ 27ـی كانوونی یه‌كه‌م / دیسێمبه‌ری 2021، جیهان ئاستێكی پێوانه‌یی له تووشبوون و مردن به كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنای تۆمار كرد.
ئاژانسی بلونبێرگ رایگه‌یاند، له‌وكاته‌وه‌ی ئۆمیكرۆن له جیهاندا به خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه، دوێنێ 27ـی كانوونی یه‌كه‌م ئاستی تووشبوون به كۆرۆنا له ته‌واوی وڵاتانی جیهاندا یه‌ك ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
ئه‌و ئاژانسه روونیكرده‌وه، رێژه‌ی مردن به كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان، 7 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند، له‌وه‌ته‌ی ده‌ركه‌وتنی كۆرۆنا، ژماره‌ی له‌مشێوه تۆمار نه‌كراوه.
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، توانای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئۆمیكرۆن (70 هێنده) به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كانی وه‌ك كۆرۆنا قورس نییه، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوو ژه‌م ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌و خه‌ریكی وه‌رگرتنی ژه‌می سێیه‌من.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌وه‌ته‌ی ده‌ركه‌وتنی كۆرۆنا له كۆتایی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2019، تا ئێستا له‌جیهاندا 5.425.781 ملیۆن كه‌س به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 282.029.107 كه‌سیش تووشی ئه‌م په‌تایه بوونه.