فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی توند له نه‌یارانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی ئێرانی باسیان له مانۆره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاته‌كه‌یان كرد و جه‌ختیان له چاودێریكردنی دوژمنانی وڵاته‌كه‌یان و به‌ره‌وپێشچوونی توانا سه‌ربازییه‌كانی ئێران كرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئێستا وڵاته‌كه‌یان توانای تێكشكاندنی كڵاوه‌ی ئاسنین و له‌ناوبردنی دژه مووشه‌ك و قه‌ڵغانه كوشه‌كییه‌كانی دوژمنانی كۆماری ئیسلامیی هه‌یه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا غولام عه‌لی ره‌شید، فه‌رمانده‌ی باره‌گای "خاته‌مول ئه‌نبیاء"ی ناوه‌ندیی سوپای پاسداران گوتی: "ئه‌گه‌ر دوژمن د‌رك به توانای راسته‌قینه‌ی سه‌ربازیمان بكات، ئه‌وكات ده‌زانێت ئێمه كێین و سنوورێك بۆ زیانه‌كانی داده‌نێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "مانۆڕه سه‌ربازییه‌كانمان گوزارشته له ئاستی تێگه‌یشتنمان له قه‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی نه‌یاران".
غولام عه‌لی ره‌شید گوتی: "مانۆر واتا جه‌نگ به‌ر له ده‌ستپێكردنی جه‌نگ، هه‌وره‌ها ئاماده‌كارییه بۆ شۆككردنی دوژمن و شكستپێهێنانی هه‌نگاوه‌كانی.. فه‌رمانده‌ی شۆڕش جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه نابێت به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان دوژمن هه‌ره‌س بهێنین، هه‌ر بۆیه هێزه چه‌كداره‌كانمان ساڵانه 30 مانۆری سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له میدیاكان ته‌نها به‌شێكیان راده‌گه‌یه‌نین".
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا، فه‌رمانده‌ی باره‌گای "خاته‌مول ئه‌نبیاء" گوتی: "ئامانج له راهێنان و مانۆره سه‌ربازییه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌یه، كه دوژمن هه‌ست به‌وه بكات، ئێمه به‌رده‌وام چاودێرییه‌كی چڕی جموجۆڵی ئه‌وان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ئێمه له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیداین و باجی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵمان زۆر له ده‌ستكه‌وته‌كانی زیاتره، هه‌وره‌ك ئێمه هه‌ر سه‌ركه‌وتنێكی بچووكمان به زیانێكی گه‌وره و ستراتیژی بۆ دوژمنانمان ده‌شكێنینه‌وه، ئه‌مه‌ش له میانه‌ی هه‌ڵبژاردنمان بۆ كات و ساتی گونجاو ده‌بێت، هه‌مدیسان به‌كارهێنانی ئامراز و شێوازی گونجاو، كه هه‌رگیز بیریان لێ نه‌كردووه‌ته‌وه"، دووپاتیشكرده‌وه، "پێویسته دوژمن ئیراده و تواناكانی ئێمه تاقی نه‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و به‌رگه‌ی باجی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فراوان و گشتگیر له‌گه‌ڵ ئێمه ناگرێت".
لای خۆیه‌وه عه‌مید حاجی زاده، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی و بۆشاییگه‌ری له سوپای پاسدارانی ئێران گوتی: "له مانۆره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دواییه‌مان، تواناكانمان بۆ تێكشكاندنی كڵاوه‌ی ئاسنین ئاماده بوونه، له‌مه‌ش زیاتر، گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و قۆناغه‌ی بتوانین دژه مووشه‌ك و قه‌ڵغانه مووشه‌كیه‌كانی دوژمنانیش له‌ناو ببه‌ین".
هاوكات عه‌مید ره‌مه‌زان شه‌ریف، گوته‌بێژی سوپای پاسداران گوتی: "كاتێك دوژمن هه‌ست به هێزی ئێران ده‌كات، كۆتایی به‌و هه‌نگاوانه ده‌هێنێت، كه له دانوستانه‌كاندا ده‌نێت و كاره‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا نابێت، كه ئیمتیاز له ئێمه وه‌ربگرن و رێگه‌ی خۆیان بگرنه به‌ر بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئیمتیازێكمان پێ بده‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌ندێك كه‌س هه‌ن ده‌نگی خۆیان ده‌خه‌نه پاڵ ده‌نگی دوژمن و بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر دانوستانه‌كان هه‌بووه و رێباز ئاراسته‌ی وڵاتانی دیكه‌ی به‌رامبه‌ر به ئێمه گۆڕیوه، له‌كاتێكدا ناكرێت ئه‌و دوو دۆسیه به‌یه‌كه‌وه ببه‌سترێنه‌وه".
هه‌وره‌ك لیوا محه‌مه‌د باقری، فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی سوپاسالاری هاوبه‌شی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران دووپاتیكرده‌وه، "هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یان مه‌شقیان له‌سه‌ر یه‌كێك له ئاماجه سه‌ره‌كییه‌كان كردووه، ئه‌گه‌ر دوژمنان له هێرشكردن ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن، ئه‌وانیش هێرشی سه‌ر ئه‌و پێگه‌یه ده‌كه‌ن" به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و پێگه‌یه ئاشكرا بكات.
سه‌رچاوه: میدیا ئێرانییه‌كان
H.B