پارێزگاری هەولێر: پێویسته‌ لەزانکۆکانی ئورمیە و مه‌هاباد بەشی زمانی کوردی بکرێتەوە

"تیشکی خستەسەر پرسی پیشەسازی و ئابووری و بازرگانی ناوچەکە"
پێویسته‌ لەزانکۆکانی ئورمیە و مه‌هاباد بەشی زمانی کوردی بکرێتەوە
پێویسته‌ لەزانکۆکانی ئورمیە و مه‌هاباد بەشی زمانی کوردی بکرێتەوە

K24- هه‌ولێر: 

پارێزگاری هەولێر، سەردانی فەرمانداری مه‌هابادی کرد و لەلایەن فەرمانداری ئه‌و شاره‌ بەگەرمی پێشوازی لێکرا.

راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە 28ـی كانوونی یه‌كه‌م / دیسێمبه‌ری 2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و شاندێکی یاوەری، سەردانی فەرمانداری مه‌هابادی کرد و لەلایەن د.عارف خدرلو، فەرماندار پێشوازی لێکرا.

پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاند، له‌ دیداری نێوان پارێزگای هه‌ولێر و فه‌رمانداری مه‌هاباد، کە سەرکونسووڵی گشتی ئێران لە هەولێر ئامادەی بوو، فەرمانداری مه‌هاباد بەشێوەیەکی گشتی باسی لە مێژووی مه‌هاباد لە رووی كولتووری و هونەری و رۆشنبیری و گەشتیاریییەوە، کرد.

پارێزگاری هەولێر داوایکرد هەروەک چۆن لەزانکۆكانی هەولێری پایتەخت و هەرێمی کوردستان  بەشی زمانی فارسی هەیە، لەزانکۆکانی ئورمیە و مهابادیش بەشی زمانی کوردی بکرێتەوە.

لایه‌نێكی دیداره‌كه‌
لایه‌نێكی دیداره‌كه‌