دوای مێركڵ كێبڕكێ له‌سه‌ر رێبه‌رایه‌تی ئه‌وروپا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی ئه‌نگێلا مێركڵ درووستیكردووه، رێبه‌رانی ئه‌وروپا كه‌وتوونه‌ته كێبڕكێی یه‌كدییه‌وه. ئایا ئیمانوێڵ ماكرۆن، ماریۆ دراگی، یان ئولاف شۆڵتس جێگه‌كه‌ی مێركڵ ده‌گرنه‌وه.
مێركڵ ئه‌و ژنه بوو، توانی له ماوه‌ی 16 ساڵی رابردوودا، له ترۆپكی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا بمێنێته‌وه و رێبه‌رایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات.
شاره‌زایان ره‌شبینین له‌وه‌ی هیچ كام له‌و سه‌ركرده ئه‌وروپاییانه بتوانن بۆشاییه‌كه‌ی مێركڵ پڕ بكه‌نه‌وه.
ئێستا پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كێ هه‌یه بتوانێت رۆڵی سه‌ركردانه‌ی مێركڵ ببینێت و رووبه‌ڕووی ئه‌و ئاسته‌نگانه بێته‌وه كه روو له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.
ئولاف شۆڵتس له جێی مێركڵ له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی له ئه‌ڵمانیا گرتووه‌ته ده‌ست و وڵاته‌كه‌ی كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌وروپا هه‌یه.
مامۆستا له زانكۆی ناڤارا له ئیسپانیا، سیباستیان رایچی له كۆمێنتێكدا بۆ مێركڵی نووسیبوو: به راستی تۆ سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و جیهانی ئازاد بووی.
ماكرۆن
راپرسییه‌ك، كه به‌م دواییه په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا كردبووی، ده‌ریخست، به رێژه‌ی 41 له‌سه‌دای به‌شدارانی ئه‌وروپایی مێركڵیان وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌وروپا ناوبردووه. ته‌نیا 14 له‌سه‌د وتبوویان ماكرۆن شیاوی ئه‌و پۆسته‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له مانگی داهاتوودا، پاریس ده‌بێته سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێك ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ماكرۆن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بۆشایی مێركڵ پڕ بكاته‌وه.
ماكرۆن ده‌ڵێت: خواستی گه‌وره‌ی ئه‌وه‌یه له پێناو ئه‌وروپایه‌كی به‌هێز له جیهاندا و ئه‌وروپایه‌كی خاوه‌ن سه‌روه‌ری ته‌واوه‌تی و ئازاد كار بكات.
ئه‌لكسه‌نده‌ر روبینت بورگومانۆ، له یادداشتێكی شیكاریدا، كه په‌یمانگه‌ی مۆنتینی توێژینه‌وه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه، به رۆیشتنی مێركڵ، ده‌رفه‌ت بۆ ده‌ركه‌وتنی روانگه‌ی فه‌ره‌نسا هاتووه‌ته ئاراوه.
هه‌روه‌ها مامۆستا له زانكۆی كامبریج، هێلین تۆمسۆن له وتارێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكاییدا نووسیویه‌تی: ماكرۆن ده‌وروخولی رێبه‌رایه‌تی ئه‌وروپا ده‌دات و هه‌وڵده‌دات یه‌كێتی ئه‌وروپا بكاته خاوه‌ن دیدگایه‌كی سیاسی روون.
به‌م دواییانه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا، ماریۆ دراگی و ماكرۆن په‌یماننامه‌یه‌كیان واژوو كرد و هاوپه‌یمانی نوێ له دوای ده‌رچوونی به‌ریتانیا له ناو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌رده‌كه‌ون.
ماكرۆن و دراگی بانگه‌وازێكی هاوبه‌شیان هه‌بوو، بۆ چاكسازی له رێساكانی هاوسه‌نگی ئه‌وروپایی له پێناو زیاتر ده‌سته‌به‌ركردنی وه‌به‌رهێنان و داراییدا.
سوپر ماریۆ، یان ماریۆی نائاسا، كه سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیتاڵیا بوو، ده‌بێته سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپا و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه له كێبڕكێدایه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت رۆڵی سه‌ركردایه‌تی بگێڕێت.
سوپه‌ر ماریۆ
نیكولیتا پیرۆسی، شیكه‌ره‌وه له سه‌نته‌ری په‌یمانگه‌ی كاروباری نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه‌كان له رۆما، رایگه‌یاند، ماریۆ دراگی ده‌توانێت بۆشایی مێركڵ پڕ بكاته‌وه، به‌و پێیه‌ی یه‌كێكه له كارسازانی ته‌وافق له ناو یه‌كێتییه‌كه‌دا.
ئه‌وه‌شی وت: جیاوازتر له مێركڵ، دراگی دینامیكییه‌كی تازه‌ی له كامڵكردنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له رووی ئابووری و به‌رگرییه‌وه هه‌یه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا له ناوخۆدا، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له 2022دا ره‌وشێكی سه‌ختی ده‌بێت كاتێك پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، هێشتا ئه‌نجامه‌كان روون نین، ئه‌مه‌ش فه‌ره‌نسا سه‌رقاڵی پرسه ناوخۆییه‌كانی ده‌كات و نایپرژێته سه‌ر پێشخستنی روانگه‌ی خۆی بۆ ئه‌وروپای گه‌وره.
ئولاف شۆڵتس
ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌ڵمانیا به سویسرای گه‌وره ناوده‌برا، چونكه سه‌رنجی زۆرتر له‌سه‌ر گه‌شه ئابوورییه‌كه‌ی بوو، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردان له كاروباره نێوده‌وڵه‌تییه گه‌وره‌كاندا بكات. ئێستا ره‌نگه ئاراسته‌كه گۆڕا بێت.
له به‌رنامه‌ی حكومه‌تی نوێی ئه‌ڵمانیادا هاتووه: "ئێمه ده‌مانه‌وێت سه‌روه‌ری ستراتیژی یه‌كێتی ئه‌وروپا پته‌وتر بكه‌ین".
له هه‌مان كاتدا، ئولاف سه‌رۆكایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت ده‌كات و له مانگی داهاتووه‌وه ئه‌و سه‌رۆكایه‌تییه وه‌رده‌گرێت.
به‌ڵام سه‌ركردایه‌تیی ئه‌وروپا، پێویستی به دیپلۆماتیه‌تێكی تایبه‌تمه‌ند هه‌یه، كه هه‌میشه به دوای چاره‌سه‌ری مامناوه‌ند و چاوه‌ڕوانی له قه‌یرانه‌كان و به‌خشینی ئه‌وله‌ویه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان بگه‌ڕێت و سڵ له پاراستنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه نه‌كاته‌وه، ته‌نانه‌ت له مامه‌ڵه‌یدا له‌گه‌ڵ سیستمه داخراوه‌كانی وه‌ك رووسیا و چین.
بیوتر بوراس و جانا بوگلیرین، له شیكردنه‌وه‌یاندا، بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه رایانگه‌یاندووه، ئه‌و رێچكه سیاسییه‌ی هه‌بووه، دوای مێركڵ وه‌ك خۆی نامێنێته‌وه، چونكه چاره‌سه‌ری بۆ كۆمه‌ڵێك ته‌نگژه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، كه رووبه‌ڕووی ئه‌وروپا بوونه‌ته‌وه، له‌وانه په‌تا و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و كێبڕكێی جیۆسیاسی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا.
ئه‌وروپا بێ سه‌ره
ئایا ده‌گونجێت ماكرۆن، كه لایه‌نگری چاره‌سه‌ری به‌هێزه، باشترین بێت؟
پرۆفیسۆر سیباستیان رایچی، پێی وایه ماكرۆن یه‌كێكه له بژارده‌كان و ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م به رێبه‌ر بوونی لاوازن، به هۆی ئه‌و سه‌ختیانه‌ی رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه له پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه زۆر پێویسته‌كان.
باسی له‌وه‌شكرد، ره‌نگه له زۆربه‌ی كاته‌كاندا پاریس یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌كار بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی پێ بكات.
هێلین تۆمسۆن، زیاتر ره‌شبینه و ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی كامبریج رایی وایه یه‌كێتی ئه‌وروپا له كێبڕكێی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین لاواز بووه و له ناوخۆدا زۆر به قوڵی دابه‌ش بووه. ناتوانرێت له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا رێبه‌رایه‌تی بكرێت. هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت ببێته مێركڵێكی نوێ له یه‌كێتییه‌كه‌دا.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
و:ئ.ر