به‌ره‌ی به‌رگری عێراقی هه‌ڕه‌شه‌ی خوێناوی له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگیی به‌ره‌ی به‌رگری شیعه له عێراق هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكاییه‌كان كرد و دووپاتیكرده‌وه، ئێمه زۆر دانمان به‌خۆماندا گرتووه و چاوه‌ڕێی كۆتاییهاتنی كاتی كشانه‌وه‌یان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بوون، ئه‌وا "به‌سه‌رشۆڕی و شكستخواردوویی" ناچار به كشانه‌وه‌یان ده‌كه‌ین.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "رۆژ دوای رۆژ له‌وه دڵنیا ده‌بینه‌وه، كه هێزی "داگیركا‌ر"ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكاری گه‌له‌كه‌مان بۆ پابه‌ندبوون به بڕیاری په‌رله‌مانی عێراقی له‌باره‌ی ده‌رچوونیان له عێراقه‌كه‌مان جددی نین، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له‌سه‌ر داواكاری هه‌ندێك له‌و هێزه سیاسییه نیشتیمانیانه پێمان دان، كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كاریان ده‌كرد، له‌پێناو جێبه‌جێكردنی بڕیاری په‌رله‌مان و ئیراده‌ی گه‌ل له سه‌ربه‌خۆبوونی نیشتمانیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری ته‌واو بۆ وڵاته‌كه‌یان".
"به‌ره‌ی به‌رگری" جه‌ختیشیكرده‌وه، "به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌ی زۆره‌ی دیاریمان كرد، به‌ره‌ی به‌رگری به هه‌موو توانایه‌كییه‌وه هه‌وڵی دانبه‌خۆداگرتن و پابه‌ندبوونی دا، به‌و هیوایه‌ی حكومه‌تی عێراق ئه‌ركی خۆی له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی "داگیركاران" له عێراق جێبه‌جێ بكات؛ به‌ڵام وه‌ك تێبینی ده‌كه‌ین، ئه‌وان له‌سه‌ر "سه‌رسه‌ختی و خۆ به‌زلزانی و دووڕوویی"ـیان به‌رده‌وامن و ئیداره‌ی "شه‌ڕانگێز" سووره له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له وڵات و له هه‌مان ئه‌و بنكانه‌ی پێشتر لێی‌بوون و له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ئاسمانی وڵات و سیخوڕیكردن به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی هیچ چه‌كدارێكی داعشیان لێ نییه؛ وێڕای كۆنترۆڵكردنی بڕیاری سیاسی و ئابووریی عێراقی و ده‌ستوه‌ردانه زه‌قه‌كانیان".
به‌یاننامه‌كه دووپاتیكرده‌وه، "خه‌ونی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كه ئاسایشی سه‌ربازه‌كانیان پارێزراو بێت و بنكه‌كانی سه‌لامه‌ت بن له عێراق، خه‌ونی وڕێنه‌كارانه و هه‌رگیز به‌دی نایه‌ت؛ ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی كه به‌رگری گه‌لان له وڵاته‌كانیان، مافێكه هیچ گومانێك هه‌ڵناگرێت و هه‌موو یاسا شه‌رعی و بنچینه‌ییه‌كان بڕیاریان له‌سه‌رداوه؛ به‌ڵكو له‌وه‌ش زیاتر ئه‌مه ئه‌ركێكی شه‌رعی، ئه‌خلاقی و نیشتمانییه و له‌سه‌ری پێویسته؛ دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی دیاریكراو، له عێراق بچنه ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: "به‌ره‌ی به‌رگری عێراقی" ئه‌و هێزه "خۆبه‌گه‌وره زان"ـانه ناچار ده‌كات، "به سه‌رشۆڕی و شكستخواردوویی" بچنه ده‌ره‌وه، چونكه له‌سه‌ر خاكی شه‌هیدان و پیرۆزییه‌كان شوێنی هیچ داگیركارێك نابێته‌وه".