بۆ یهكهمجار جەستەی مۆمیاکراوی ئامین حەوتەب دهرهێنرا

K24 – ههولێر:
جەستەی مۆمیاکراوی ئامین حەوتەبى یەکەم، دوای 3 هەزار ساڵ بۆ یەکەمجار لەلایەن پزیشکێکەوە کرایەوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا.
140 ساڵ لەمەوبەر لە شوێنێک بەناوی (دەیرل بەحاری) جەستەی مۆمیاکراوی ئامین حەوتەبی یەکەم دۆزرایەوە.
لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ کەس کفنەکەی نەکردبووەوە، چونکە بە گوڵ و کەرەستەی زۆر پێچرابوو و لەسەر دەموچاویشی ماسکێک دانرابوو، ئەگەر دەستکاری بکرابایه، رهنگه زیان بەر مۆمیاکە بکەوتبا.
تیمێکی پزیشکی لە زانکۆی قاهیرە بە سەرپەرشتی دکتۆر سەحەر سەلیم، توانیان بەبێ ئەوەی دیکۆر و کەلوپەلە جوانكارییهكان لە ئامین حەوتەب بکەنەوە و لە رێگەی سیتی سکانەوە جەستەی ئەو فیرعەونە ببینن و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەن.
دکتۆر سەحەر رایگهیاند، ئامین حەوتەبی یەکەم بەگەنجی مردووە و کاتێک نێژراوە تەمەنی 35 ساڵ بووە.
ئهو پزیشكه گوتی:"باڵای ئامین حەوتەب 169 سانتیمهتر بووه و ددانەکانی زۆر باشبوون و 30 چاوەزاری پێوە بووە، ئەوەی جێگای سەرنجە بۆیان دەرکەوتووە ئامین حەوتەب خەتەنهش کراوە.
بە گوێرهی لێکۆڵینەوەکە، ئامین حەوتەب شێوەی زۆر له باوکی دهچوو، چونکە چەناگە باریک و قژلوول و ددانەکانی سەرەوەی کەمێک لە پێشەوه بوون.
پزیشکان هیچ برین و شێواوییەکیان لە جەستەیدا نەدۆزیوەتەوە تا بڵێن هۆكاری مردنهكهی ئاشكرا بكهن.
توێژهران ئاماژه بهوه دهكهن، ئامین حەوتەبی یەکەم، لە نێوان ساڵانی 1525 بۆ 1504ـی پێش زایین حوکمی کردووە، شێوازی ناشتنەکەی لەوانەی پێش خۆی جیاواز بووه.
ناوبراو هەردوو دەستی لە سنگی ئاڵاندووە و وەک فیرعەونەکانی پێش خۆی لە کاتی ناشتندا مێشکی دەرنەهێنراوە.