له فه‌ره‌نسا مزگه‌وتێك به تۆمه‌تی هاندان بۆ رق و كینه داخرا
K24 – هه‌ولێر:
له باكووری فه‌ره‌نسا، مزگه‌وتێك داخرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له مزگه‌وته‌كه‌دا گوتاری ئایینی "هاندان بۆ رق لێبوونه‌وه"، "توندوتیژی" و "ستایشكردنی جیهاد" دراون.
مزگه‌وتی بۆڤیه، كه ژماره‌ی دانیشتووانی شارۆچكه‌كه‌ی 50 هه‌زار كه‌سه، نزیكه‌ی 100 كیلۆمه‌تر له پاریسه‌وه دووره، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ داخرا.
به‌رپرسان ده‌ڵێن دوای 48 كاتژمێری دیكه ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا، گێراڵد دارمانان، له 14ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ستیكردووه به گرتنه‌به‌ری رێككاره‌كانی داخستنی ئه‌و مزگه‌وته.
سه‌میم بولاكی، پارێزه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی هیوا و برایه‌تی، كه سه‌رپه‌رشتی مزگه‌وته‌كه ده‌كات، رایگه‌یاند، یه‌كێك له وتاربێژه‌كانی مزگه‌وته‌كه هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی له سنوورێكی دیاریكراودا به‌كارهێناوه، له‌و كاته‌شه‌وه، به‌شداری وتاربێژه‌كه له وتاردان راگیراوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاندووه، ئه‌و وتاربێژه‌ی وتاره‌كه‌ی داوه، به ره‌سمی پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وته‌كه‌یه و ستایشی جیهادی كردووه و جه‌نگاوه‌ره‌كانیشی به پاڵه‌وان وه‌سفكردووه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌شی باسكردووه، كه وتاربێژی مزگه‌وته‌كه "ره‌خنه‌ی له بێ باوه‌ڕان گرتووه و كۆمه‌ڵگه‌كانی خۆرئاوای به نه‌یاری ئیسلام وه‌سفكردووه و داوایشی كردووه موسڵمانان خۆیان له یاساكانی كۆماریی فه‌ره‌نسا بێبه‌ری بكه‌ن و هانی رقلێبوونه‌وه‌ی هاوڕه‌گه‌زباز و یه‌هود و نه‌سرانییه‌كانی داوه".
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا روونیكردووه‌ته‌وه، 2623 مزگه‌وت و نوێژگه له فه‌ره‌نسادا هه‌ن و چاودێری 99 مزگه‌وتیان كراوه و گومانده‌كرێت له‌م مانگانه‌ی دواییدا خه‌ریكی چاندنی ئه‌نگێزه‌ی جیاخوازی بن.
هه‌روه‌ها 21 مزگه‌وت داخراون و 6 مزگه‌وتیش خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه و رێكاریان له دژ گیراوه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دابخرێن.
له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2020دا، دوای ئه‌وه‌ی مامۆستایه‌ك كوژرا، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن، هێرشیكرده سه‌ر ئه‌ندێشه‌ی "جیاخوازی" به‌و مانایه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت خۆیان له كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسایی جیابكه‌نه‌وه و بڕیاری دا فشاره‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ناوه‌نده ئیسلامییه‌كان زیاتر بكات له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی بیانی و توندڕه‌وی و ئیسلامی سیاسی.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس