چەکدارانی تاڵیبان تەقە بەسەر ژنانی ئەفغانستان دا دەکەن

K24 - هەولێر
ژنانی ئەفغانستان خۆپیشاندانێکییان بۆ داواکردنی مافەکانیان ئەنجامدا و چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبانیش تەقەیان بەسەردا کردن.
دەیان کچ و ژن لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان، خۆپیشاندانێکییان بۆ داواکردنی مافەکانیان ئەنجامدا و چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبانیش تەقەیان بەسەردا کردن و بەزەبری هێز بڵاوەیان پێکردن.
تاڵیبان رێگە بە کچان نادات دوای پۆلی 6 لە خوێندن بەردەوام بن، بەڵام زیاتر لە 10 هەرێمی ئەو وڵاتە، تا ئێستا کچان لە خوێندن بەردەوامن، هاوکات رێگری لە ژنان دەکرێت کاری دەرەوە بکەن.

دوای ئەوەی تاڵیبان لە کۆتایی مانگی ئابی 2021، هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان کشانەوە و پاش 20 ساڵ وڵاتەکە کەوتەوە ژێر دەسەڵاتی بزووتنەوەی تاڵیبان، تائێستا کچ و ژنانی ئەو وڵاتە چەندین جار بە خۆپیشاندان و بەرزکردنەوەی دروشم ناڕەزایەتی خۆیان دژی دەسەڵاتی تاڵیبان دەربڕیوە و داوا دەکەن مافەکانیان پێشێل نەکرێت.
