دزێك دەبێتە قوربانی بۆنێکی خۆش
K24 - هەولێر:
پیاوێک لە مۆسکۆ بەهۆی شەیدابوونی بە بۆنێکی خۆش و تایبەتەوە، دەچێتە فرۆشگایەکەوە و هەوڵی دزینی دەدات، دواتر دەستگیر دەکرێت.
بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "روسیا تودەی"، پیاوێک 47 ساڵ بەناوی "سەلمان یونوسوف"، کە خەڵکی مۆسکۆیە، هێندە شەیدای بۆنێکی براندی "BYREDO" بووە، هەوڵی دزینی داوە.
سەلمان یونوسوف لە فرۆشگایەك لە رۆژئاوای مۆسکۆ، بۆنی "Blanche eau de toilette" ـی براندی "BYREDO" بینیوە و زۆر حەزی لێکردووە، بەڵام پارەی کڕینی بۆنەکەی پێنەبووە، بۆیە بیری لەوە کردۆتەوە بیدزێت.
رۆژێک تەقینەوەیەک دەگرێت بە دەستیەوە دەچێتە فرۆشگاکە و هەوڵی دزینی بۆنەکە دەدات و هەڕەشەی خۆتەقاندنەوە دەکات.
دوای ماوەیەکی کەم لە هەوڵی دزیەکە، پۆلیس دەگەنە شوێنەکە و سەلامان دەستگیردەکەن، دواتر لەکاتی پشکنینیدا دەرکەوت تەقینەوەکە راستی نییە و تەنها بۆ هەڕەشەکردن لە دزیەکەیدا بەکاریهێناوە.
H.H