خانمه ملیاردێرێكی چینی چیرۆكی به‌ده‌ستهێنانی سامانه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و خانمه چینییه یه‌كێكه له ملیاردێره‌كانی جیهان و سامانه‌كه‌ی بریتییه له 4.6 ملیرا دۆلار و پێشی هه‌ریه‌ك له ئۆپرا وینفری خانمه راگه‌یاندنكاری ئه‌مه‌ریكی و جی كه‌ی رۆڵینگ كه‌وتووه‌ته‌وه.
له باره‌ی پێكه‌وه‌نانی ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ش، چانگ یین ده‌ڵێت: "له سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێیه‌م، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستییان كردووه به كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی كاغه‌ز، ئه‌و كاته هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ خوێندنی باڵا له پزیشكی ددان له ئه‌مه‌ریكا بووه".
دواتر بڕیاریانداوه كۆكراوه‌ی پاشماوه كاغه‌زییه‌كان بنێرێته‌وه چین و له‌وێ دووباره له كارگه‌یه‌كی بچووك بیكه‌نه‌وه به كاغه‌ز و تێچوو و سه‌رمایه‌ی ئه‌و كاره‌ش، ته‌نها 3800 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه ئه‌وكاته.
دواتر به هاورده‌كردنی كاغه‌زی دروستكراوه له پاشماوه‌كان، توانیویانه په‌ره به كارگه‌كه‌یان بده‌ن له چین و دواتریش دروستكردنی كاغه‌ز گژوگیا و رووه‌كی بامبۆ، كاغه‌زێك به‌رهه‌مبهێنن، كه كوالییه‌تییه‌كه‌ی كه‌مێك له‌خوار تر بێت.
ئه‌و كاته و هه‌موو ئه‌و كارانه‌یان له كاره‌ی نۆ ئه‌ژدیها "Nine Dragon" ئه‌نجامداوه، كه كارگه‌یه‌كی بچووك بووه.
ته‌نها دوای 10 ساڵ، كارگه‌ی دروستكردنی كاغه‌زه‌كه، خواه‌ن 11 ئامێری زه‌به‌لاحی به‌رهه‌مهێنانی كاغه‌زه و داهاتی ساڵانه‌ی 1 ملیار دۆلاره.
ئێستاش نزیكه‌ی 5300 كرێكاری، له كارگه‌ی نۆ ئه‌ژدیها "Nine Dragon" كار ده‌كه‌ن و بووه‌ته خێراترین كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاغه‌ز له رووی گه‌شه‌كردن.