تاقیگه‌یه‌ك نیوه‌ی شارێكی تووشی كۆڕۆنا كرد

بەهۆی زۆری پشکنینەکانەوە بە ٨٨٦ کەس گوتراوە کۆرۆناتان نییە، له‌ كاتێكدا توشبووی كۆڕۆنا بوون
پشكنینی كۆڕۆنا
پشكنینی كۆڕۆنا

K24-هه‌ولێر

تاقیگەیەکی پزیشکی لە شاری سیدنی لە ئوسترالیا، بەهەڵە سەدان کەسی ناردووەتە ماڵەوە و پێی گوتوون هیچ کێشەتان نییە و تووشی کۆرۆنا نەبوون، لە کاتێکدا  هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون.

تاقیگەی پزیشکی سیدبات لە ئوسترالیا، لە چەند رۆژی رابردوودا پشکنینی کۆرۆنای بۆ ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی سیدنی کردووە، بەهۆی زۆری پشکنینەکانەوە بە ٨٨٦ کەسی گوتووە کە کۆرۆناتان نییە، لە کاتکێدا تووشبووی کۆرۆنا بوون، بەرپرسانی تاقیگە لە بەیاننامەیەکدا داوای لێبووردنیان کرد، دەڵێن، بەهۆی زۆری پشکنینەکانەوە تووشی ئەو هەڵەیە بوون.

 بەشێک لەو کەسانەی کە ئەنجامی پشکنینەکەیان بە هەڵە پێ گوتراوە نیگەرانن، دەڵێن بەبێ ئەوەی بەخۆمان بزانین لە کریسمسی ئەمساڵدا بووینەتە هۆی ئەوەی کەسە خۆشەویستەکانمان تووشی کۆرۆنا ببن.