4 رێگەی ئاسان بۆ نەهێشتنی هەڵئاوسانی سک

K24 - هەولێر:
زۆرن ئەوانەی رۆژانە بەهۆی چەند خۆراکێکی دیاریکراوەوە بە دەست هەڵئاوسانی سکەوە دەناڵێنن و هەندێک جار زۆر دووبارەبوونەوی حاڵەتەکە، کەسەکە ناچار دەکات سەردانی پزیشک بکات.
بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "روسیا تودەی"، دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتیمانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەداوە، گەنم یان گلوتن و بەرهەمە شیرەمەنییەکان، هۆکاری باوی هەڵئاوسانی سکن، هەروەها دەکرێت هەڵئاوسانی سک بە 4 رێگا چارەسەر بکرێت، ئەوانیش:
1. نەخواردنی بنێشت، لەکاتی جوینی بنێشتدا هەوایەکی زۆر دێتە جەستەوە و دەچێتە گەدەوە.
2. خواردنی ئەو خۆراکانەی ریشاڵەکان پێکهاتەی سەرەکییانە.
3. خۆشتن بە ئاوی گەرم، خێرایی لێدانی دڵ خاو دەکاتەوە و لە هەرسکردندا یارمەتی گەدە دەدات.
4. رۆژانە رۆیشتن بەپێ بۆ ماوەی 20 بۆ 30 خولەک.
H.H