"له دوو رۆژی داهاتوودا رۆڵی سوپای هاوپه‌یمانان له عێراق ده‌گۆڕێت"

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌ی راوێژكارانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی دژ به داعش له عێراقدا كه‌من، به‌غدا پارێزگاریی له ئه‌منییه‌تیان ده‌كات.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی و سه‌ربازی عێراقی 4 خوولی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سوپای شه‌ڕكه‌ری هاوپه‌یمانان ئه‌نجامداوه. ده‌شڵێت:" رێكه‌وتین له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق".
ئه‌و گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، رۆڵی سوپای هاوپه‌یمانان له شه‌ڕكه‌ره‌وه بۆ راوێژكاری گۆڕاوه، بۆ ئه‌وه‌ی كار بۆ به‌هێزكردنی هێزه عێراقییه‌كان و پڕچه‌ككردنی بكه‌ن.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی روونیكرده‌وه، تا ئێستا 9 باره‌گای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان راده‌ستی سوپای عێراق كراوه‌ته‌وه، ته‌واوی هێزه‌كانیان له‌م وڵاته كشاونه‌ته‌وه.
خه‌فاجی ئاماژه‌یپێكرد، راوێژكارانی هاوپه‌یمانان له‌مه‌ودوا له ژێر كۆنتڕۆڵی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه عێراقییه‌كان ده‌بن، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان ئاڕاسته ده‌كرێن.
بەگوێرەی رێکەوتنی ستراتیژی نێوان واشنتن و بەغدا تا 31/12/2021، هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەکشێنەوە، بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌هاوبه‌شی له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراقی پارێزگاری‌یان لێده‌كرێت.