ئه‌نادۆڵ: له گاره 9 چه‌كداری په‌كه‌كه كراونه‌ته ئامانج
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی فه‌رمی توركیا بڵاویكرده‌وه، له ئاكامی ئۆپراسیۆنێكی سوپای توركیا له ناوچه‌ی گاره‌ی سه‌ر سنوور 9 چه‌كداری په‌كه‌كه كوژراون.
ئاژانسه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئۆپراسیۆنه‌كه به هاوبه‌شی له نێوان هه‌واڵگری توركیا و سوپادا ئه‌نجامدراوه و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری په‌كه‌كه كراونه‌ته ئامانج، كه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه 9یان كوژراون.
پێشتریش وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، رایگه‌یاندبوو، له ناوچه‌كانی باكووری سووریا، له ئاكامی بۆردومانێكی فڕۆكه‌كانی توركیا، توانراوه 8 چه‌كداری سه‌ر به یه‌په‌گه، كه توركیا به باڵی په‌كه‌كه‌ی وه‌سفده‌كات بكرێنه ئامانج.