قه‌زافی پاره‌ی پارێزه‌رانی سه‌دامی له ئه‌ستۆ گرتبوو
K24- هه‌ولێر
بوشرا خه‌لیل پارێزه‌ری دۆسییه‌ی سه‌دام رایگه‌یاند، كه هه‌ردوو سه‌رۆك موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی لیبیا و عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح سه‌رۆكی یه‌مه‌ن، به پاره كۆمه‌كی تیمی پارێزه‌رانی دۆسیه‌ی سه‌دامیان كردبوو.
له رێگای ره‌غدی كچیه‌وه، له لیژنه‌ی نووسینگه‌ی پارێزه‌ران له ئه‌رده‌ن، پاره‌كه دابینكرابوو، به‌هه‌مان شێوه عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحیش، به‌شدار بووه.
ره‌غد پاش روخانی ده‌سته‌ڵاتی سه‌دام، له ئوردن نیشته‌جێبوو و له‌وێ لێژنه‌یه‌كی پارێزه‌ری بۆ به‌رگریكردن له باوكی دامه‌زراند، خه‌رجی تێچووی گه‌شت و مانه‌وه له ئوتێلی پارێزه‌ره‌كان له عه‌مانه‌وه بۆ به‌غدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌ی ره‌غداوه دابینكرا.
سه‌دام حسێن سه‌رۆك كۆماری پێشوی عێراق، پاش ئازادكردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، ساڵی 2006 له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵی عێراق سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو، هه‌مان ساڵ جێبه‌جیكرا.
سه‌رچاوه ئاڕ تی عه‌ره‌بی